رۆیته‌رز: له‌دوای قاسم سوله‌یمانی، ئه‌م له‌لایه‌نه گروپه چه‌كداره‌كانی عیراق ئاراسته ده‌كات
وێستگه نیوزـ
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه كه دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، حزبوڵای لوبنان ئه‌ركی ئاراسته‌كردنی ئه‌و گروپه چه‌كدارانه‌ی عیراقی گرتوه‌ته ئه‌ستۆ كه سه‌ربه ئێرانن.
ئاژانسه‌كه له‌زاری دوو سه‌رچاوه‌ی ئاگادار بڵاویكردوه‌ته‌وه كه حزبوڵای لوبنان كۆبونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی گروپه چه‌كداره‌كانی هاوپه‌یمانی ئێران له عیراق ئه‌نجامداوه و داوای یه‌كخستنی ریزه‌كانیانی لێ كردون بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه گه‌وره‌یه‌ی كه له‌دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی به‌جێماوه.
به‌پێی رۆیته‌رز، زۆربه‌ی كات ناكۆكی و لێكترازان له‌نێوان گروپه چه‌كداره‌كانی هاوپه‌یمانی ئێران له عیراقدا هه‌یه و حزبوڵای لوبنانیش به‌پێویستی زانیووه ئه‌و گروپانه هه‌ماهه‌نگیی نێوانیان زیاتر بكه‌ن.
له 3ی كانونی دووه‌می 2020، ئه‌مریكا به فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدا، قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبیی شیعه‌ی له عیراق كوشت.
AM:10:23:12/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 2828
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت