سەرۆك كۆماری عیراق: پێویستە رێز لە ئیرادەی گەلی عیراق بگیرێت


وێستگە نیوز-
د. به‌رهه‌م ساڵح سەرۆک کۆمار ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ ٢٠٢٠/٢/١٠ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا لەگەڵ باڵیۆزی فەرەنسا لە برۆنو ئوبێر عێراق كۆوبویەوە و چەد تەوەرێكیان تاوتوێ كرد.

بە پێی راگەیەندراوی كۆبوونەوەكە "لە دیدارەکەدا باس لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پەرۆشی هەردوولا بۆ بەردەوامبوونی هاریکاری هاوبەش کرا، بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی عێراق و فەرەنسا بکات".

سەرۆكایەتی كۆمار راشیگەیاندووە كە " گفتوگۆکرا لە بارەی دوا پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی ناوچەکە، ھاوکات دووپاتیش لە پێویستی ڕێزگرتن لە ئیرادەی گەلی عێراق و بڕیاری سەربەخۆی نیشتمانی و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا کرایەوە".

د.ح
 


PM:03:15:10/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 1308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو