ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی کەسێکی بە تۆمەتی دزینی دوو ئۆتۆمبێل دەستگیرکرد

‌تۆمەتبارە دەستگیر کراوەکە

وێستگە نیوز ـ تانیا كفری
ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە چەمچەماڵ کەسێکیان دەستگیر کرد کە تۆمەتبارە بە دزینی ئۆتۆمبێل و ساختە کردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل.


لە راگەیەندراوێکی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی کە وێنەیەکی بۆ وێستگە نیوز نێردراوە تیایدا هاتووە: "هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی کەسێکیان بەناوی (س. ر. غ) دەستگیرکرد کە دوو ئۆتۆمبێلی لەجۆری (کیا +پیکاب دەبڵ) لەشاری کەرکوک دزیوە و چەندەها تابلۆی ساختەی دروستکردوە بۆیان ویستویەتی لەبازارەکانی هەرێمی کوردستاندا ساغی بکاتەوە.
 
ئەوەش هاتووە: ناوبراو دانیشتوی قەزای چەمچەماڵە و بەئەسڵ خەڵکی کەرکوکە لەئێستادا بەپێیی مادەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و پاش تەواو بونی لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا رەوانەی پۆلیسی کەرکوک دەکرێت، بەمەبەستی تەواوکردنی پەراوی لێکۆڵینەوەکەی.

هــ. ر


PM:04:27:09/02/2020






ئه‌م بابه‌ته 2300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو