پۆلیس تۆمەتبارێک دەستگیردەکات كه ویستویەتی بەرامبەر بڕێك پارە هاووڵاتییەك بكوژێت


وێستگە نیوز-
بنکەی پۆلیسی ناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کەبەنیازبوە لەبەرمبەر سێ هەزاردۆلار بەچەقۆ هێڕش بکاتە سەر دوکاندارێک و بیکوژێت.


مقەدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قەدووری ڕاگەیاند: تۆمەتبارێك، دوای ئەوەی لەلایەن پۆلیسی گەرمیان دەستگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا ئەنجامدرا، دانی بەوەدا نا کە کەسێک هانی داوە بۆ کوشتنی ئەو هاوڵاتیە، لەبەرامبەردا سێ هەزار دۆلار وەربگرێت .

قەدوری رایگەیاند "لەئێستادا تۆمەتبارو ئەو کەسەی هانی داوە بۆ کوشتنی ئەو هاوڵاتیە بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 432 بەندکراون  و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە".

د.ح
 


PM:02:04:09/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 2768 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو