ڤیدیۆی گێڕانه‌وه‌ی نیو ملیار دینار مووچه‌ی دزراوی فه‌رمانبه‌رانی عیراق بڵاوكرایه‌وه
لە ڤیدیۆکە وەرگیراوە..
وێستگه نیوز ـ
گرته‌ی ڤیدیۆیی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و گێڕانه‌وه‌ی نیو ملیار دیناری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عیراق له لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌و وڵاته‌وه بڵاوكرایه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی عیراق رایگه‌یاند: توانیویانه لەماوەی 12 كاتژمێردا مووچەی ئەو سەربازانە بگێڕنەوە، كە لەلایەن یەكێك لە ئەفسەرەكانەوە دزرابوو تا لە دواییدا بە پارەكەوە بەرەو توركیا هەڵبێت.
هاوكات گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا ئه‌فسه‌رێكی باڵا سه‌رزه‌نشتی ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری تر ده‌كات له‌سه‌ر كه‌مته‌رخه‌مییان له‌و پرسه‌دا و تیایدا باس له‌وه ده‌كرێت هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی توانیویه‌تی بڕی نیو ملیار دینار، كه مووچه‌ی زیاتر له 500 سه‌رباز بووه و له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رێكه‌وه دزرابوو، بگێڕێته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه ئه‌و ئه‌فسه‌ره پیلانی وابووه له رێی یه‌كێك له كۆمپانیاكانی حه‌واڵه‌وه پاره‌كه بنێرێته توركیا و پاشان بۆخۆی هه‌ڵبێت.
هــ. ر
AM:09:39:04/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 3872
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت