یه‌به‌شه: هه‌رگیز شنگال چۆڵ ناكه‌ین
هێزێکی یەبەشە لە شنگال
وێستگه نیوزـ
فه‌رمانده‌یه‌كی یه‌به‌شه جه‌ختیكرده‌وه كه "تا ماون شنگال چۆڵ ناكه‌ن" و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شی ره‌تكرده‌وه كه باسیان له‌وه كردووه یه‌به‌شه باره‌گاكانی خۆی له شنگال چۆڵ كردبێت.
ماوه‌یه‌كه دەنگۆی ئەوە بڵاوبوه‌ته‌وه كه هێزه‌کانی یه‌کینه‌کانی به‌رخۆدانی شنگال (یه‌به‌شه)، بەهۆی بۆردومانەكانی توركیاوە ژمارەیەك بارەگایان لە شنگال چۆڵكردووە، له‌و باره‌یه‌شه‌وه دژوار فه‌قیر، یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی یه‌به‌شه بە سایتی كەركوك ناو-ی راگه‌یاند كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک باره‌گاکانیان له شنگال چوڵ نه‌کردوه، ئه‌وه‌ش كه كراوه ته‌نها چه‌ند گۆڕانكارییه‌كه و ئه‌وانه‌ش شتێكی ئاسایین و پەیوەندی بە بۆردومانەكانی توركیاوە نییە.
وتیشی:"هه‌رکات پێویست بكات گۆڕانکاریی له‌نێو خۆماندا ده‌که‌ین و هه‌تا ماوین له‌ژیان به‌رده‌وام ده‌بین لەسه‌ر خه‌باتی خۆمان و شنگال چوڵناکه‌ین".
هاوكات یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه به‌ناوی قاسم دربۆ، له میحوەری شنگال به سایته‌كه‌ی راگه‌یاندوه:"هێزه‌کانی یه‌به‌شه له‌دوای کوژرانی فه‌رمانده‌یه‌ک و چەند شەڕڤانێكیان بە بۆردومانی توركیا، ژماره‌یه‌ک گۆڕانکارییان کردووه له‌وانه به‌شێکی زۆری هێزه‌کانیان له نێو باره‌گاکانیان گواستوه‌تەوە بۆ ده‌ره‌وه‌ی باره‌گانیان و هاتۆچۆشیان له‌ناو شنگال كەمكردوه‌تەوە".
له به‌رامبه‌ریشدا فه‌رمانده‌كه‌ی یه‌به‌شه وتویه‌تی "ئه‌گه‌ر هێزه‌کانی خۆمان که‌م یان زیاد بکه‌ین ئه‌وه شتێکی تایبه‌ت به خۆمانە و له‌به‌ر ترسی داگیرکه‌ری تورکیا نییه، ئێمه له ئه‌وان ناترسین له دوای هه‌ر بۆردومانێکی تورکیا به‌هێزترده‌بین، له‌سه‌ربه‌رنامه‌ی خۆمان به‌رده‌وام دەبین ئه‌ویش پاراستنی خاکی شنگال و هاوڵاتییانی ئێزیدییه" .
یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شنگال (یه‌به‌شه) و ژمارەیەك هێزی تری نزیك لە پەكەكە، لە ساڵی 2015 لە شنگال و ناوچەكانی دەوروبەری جێگیربون و پێكهێنران، ئەوەش دوای هێرشی داعش بۆ ئەو قەزایە و بە ئامانجگرتنی ئێزیدییەكان.
هەرچەندە له ساڵی 2018دا بەشێكیان له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی قه‌زای شنگال به‌ره‌و سوریا كشانه‌وه، به‌پێی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تیی عیراق، بەڵام بەشێكی یەبەشە هێشتا ماونەتەوە و مۆلەتی مانەوەی حكومەتی عیراقیان پێدراوە.
لە 15ی كانونی دووەمی 2020، بەهۆی بۆردومانی بارەگایەكیان لەلایەن توركیاوە، زەردەشت شنگالی، فه‌رمانده‌ی گشتی یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شنگال و سێ شەڕڤانی دیكه گیانیانلەدەستدا كە هەر چواریان ئێزیدین.
15ی كانونی دوه‌می 2020، شوێنه‌واری بۆردومانی توركیا له كۆمه‌ڵگه‌ی دوگرێ له ناحیه‌ی سنونێی قه‌زای شنگال
PM:07:02:31/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 1680
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت