ئه‌مریكا رێگه به هاوڵاتیانی ئێران نادا به ڤیزای بازرگانی سه‌ردانی وڵاته‌كه‌ی بكه‌ن
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
له رێككارێكی نوێ‌دا، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكا بڕیاریاندا، چیتر رێگه نه‌ده‌ن، هاوڵاتیانی ئێران به ڤیزای بازرگانی و وهبهرهههێنان سه‌ردانی وڵاته‌كه‌ی بكه‌ن.
فه‌رمانگه‌ی خزمه‌تگوزاری كۆچ و ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند، له ئۆكتۆبه‌ری 2018 ه‌وه، كۆتایی به په‌یماننامه‌ی دۆستایه‌تی نێوان هه‌ردوولا هاتووه، كه چه‌ندین ده‌یه‌یه به‌رده‌وام كاری پێده‌كرا.
هه‌روه‌ك راشیگه‌یاندووه: چیتر هاوڵاتیانی ئێران مافی وه‌رگرتنی ڤیزای (E-1 ، E-2)یان نییه، كه ده‌درێته ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی به مه‌به‌ستی بازرگانی و وه‌به‌رهێنان روو له ئه‌مریكا ده‌كه‌ن.
فه‌رمانگه‌كه داواشی له‌و ئێرانییانه كردووه، كه به‌و دوو جۆره ڤیزایه ئێستا له ئه‌مریكان، ده‌ستبه‌جێ پێش ته‌واوبوونی ماوه‌ی مانه‌وه‌یان ئه‌مریكا بهجێبهێڵن.
هــ. ر
AM:08:59:24/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 2400
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت