جه‌میل بایك: توركیا به‌ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ رووسیا و ئه‌مریكا ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستانی داگیر كردووه‌

‌جەمیل بایک

وێستگه‌ نیوز ـ
جەمیل بایک رایگەیاند، چۆن تورکیا و رووسیا رێککەوتن و عەفرین داگیرکرا، بەو شێوەیەش ئەمریکا و تورکیا رێککەوتن و تورکیا سەرێکانی و گرێ سپی داگیرکرد و چەکدارەکانیان لەوێ جێگیرکرد، ئەوەی لە عەفرین کردیان، لە ئێستادا لە گرێ سپی و سەریکانیش دەیکەن.


جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکی کوردستان-کەجەکە، بە میدیاکانی حزبەکەی راگەیاندوە، تورکیا و چەکدارەکانی دەیانەوێت ناوچەکانی باکوری سوریا لە کورد پاک بکەنەوە و بە تەواوی بیخەنە ژێر خزمەتی تورکیاوە.

بایک ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، ئەم ماوەیە تورکیا و رووسیا کۆبوونەوە، جارێکیتر ئەمریکا و تورکیاش کۆبوونەوە، دواتر هەواڵگریی سوریا و تورکیاش کۆبوونەوە، بەڵام هیچ کاتێک لە کۆبوونەوەکاندا شتێکی باش بۆ کورد دروست نابێت و ئەوەی کە پێشتر بینراوە جگە لە زیان بۆ کورد هیچ شتێکی دیکە نەبووە".

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لەبارەی بارودۆخی ئۆجالانیشەوە وتی، "ئەگەر گۆشەگیریی سەر ئۆجالان بەردەوام بێت، هۆکارەکەی ئەوەیە لەبەرامبەر گەلی کورد سیاسەتی لەناوبردن ئەنجامدەدرێت.

جەمیل بایک، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) مانگی‌ رابردوو، لەبارەی‌ دۆخی‌ سوریا و ئایندەی‌ ناوچەکە و ئاڵۆزیەکان بۆ ساڵی‌ ئایندە رایگەیاند، "لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر بناغەی دیموکراسی کێشەکان چارەسەر ناکرێن، هەر کەس بۆ بەرژەوەندییەکانی شەڕ دەکات، لەبەرئەوە شەڕ بەردەوامە و بەردەوامیش دەبێت، لە سوریاش شەڕ قورستر و تێکەڵتر دەبێت، کاولکاریەکان زیاتر دەبن".

هــ. ر


AM:10:18:23/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 2036 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو