پەرلەمانتارێکی پارتی خانەنشینبوونی ڕەتکردەوە
وێستگە نیوز-
پەرلەمانتارێکی پارتی خانەنشینی ڕەتکردەوە.
بەپێی داوایەک کە بەرواری دوێنێ یەکشەممە ١٩ ی کانونی دووەمە و واژۆی پەرلەمانتار سەروان محەمەد عەلی، لە فراکسیۆنی پارتی لەسەرە دەردەکەوێت کە ئەو پەرلەمانتارە خانەنشینبوونی ڕەتکردووەتەوە.
سەروان محەمەد، لە لێدوانێکیدا بۆ وێستگە نیوز وتی، " من هەر لە رۆژی دەنگدان لەسەر پرۆژە یاساکە و لەکاتی قسەکانمدا لەناو هۆڵی پەرلەمان ئەوەم ڕەتکردووەتەوە خانەنشین ببم و ئەو شەرەفەم پێبڕا ئەو کارە بکەم".
وتیشی، " ئەگەر بەردەوام بەم شێوەیە پەرلەمانتاران خانەنشین ببن بودجەی هەرێم 40 بۆ 50 ساڵی داهاتوو هەر بەشی وەزیر و پەرلەمانتارەکان دەکات، هەق نیە پەرلەمانتاران خانەنشین ببن".
ئەم وتانەی پەرلەمانتارەکەی پارتی لەکاتێکدایە یاسای چاكسازی كه پهرلهمانی كوردستان رۆژی پێنجشهممه 16ی كانوونی دووهم 2020، پهسهندی كرد بەشێکی تایبەت بوو بە خانەنشینی گشتی و خانەنشینی پلە باڵاکان و پەرلەمانتاران.
هەر دوێنێش پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ بە نوسراوی فەرمی بۆ پەرلەمان دەستبەرداری خانەنشینیەکەیان بوون و رهتیان كردهوه دوای تهواوبوونی خولهكهیان خۆیان خانهنشین بكهن.
ش . ر
PM:04:31:20/01/2020
ئهم بابهته 3628
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت