كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌شه‌خۆراكی مانگانە هاوڵاتیان نیگه‌ران ده‌كات
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
ساڵی رابردوو به‌شه‌خۆراكی هه‌شت مانگ دابه‌شكراوه و به‌شێك له ماده سه‌ره‌كییه‌كانیش وه‌ك برنج كه‌متر گه‌یشتووه، هاوڵاتیانیش گله‌یی ده‌كه‌ن.
شه‌وكه‌ت محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی خۆراك له سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ساڵی رابردوو له 12 مانگه‌كه‌دا ته‌نها هه‌شت مانگ خۆراك دابه‌شكراوه و بۆ ئه‌مساڵیش دابه‌شكردن به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام نازانن چی به‌سه‌ر دێت.
هاوڵاتی ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا، به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له‌و هه‌شت مانگه‌ی ساڵی رابردوو به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی تیادا دابه‌شكراوه ماده سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌ك برنج و شه‌كر كه‌متر هاتوون، ئه‌گه‌رچ به‌شێكی خه‌ڵك برنجه‌كه به‌كارناهێنن، به‌ڵام به‌شێكی تریش به‌هۆی ده‌ستكورتیه‌وه ناچارن ئه‌و برنجه بخۆن.
به وته‌ی ئه‌و هاوڵاتییه، ئه‌مڕۆ سه‌ری له بریكاری خۆراكه‌كه‌ی داوه و پێی راگه‌یاندووه كه تا دوو مانگی تریش برنج له به‌شه خۆراكدا نییه.
له باره‌ی هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی برنج شه‌وكه‌ت محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی خۆراك له سلێمانی وتی: "برنج په‌یوه‌ندی به به‌شی دانه‌وێڵه‌وه هه‌یه و ئێمه به‌س له زه‌یت و شه‌كر به‌رپرسین".
بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و بابه وێستگه نیوز هه‌وڵی زۆری‌دا، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كان به‌رده‌ست نه‌بوون.
هــ. ر
PM:09:30:19/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 6020
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت