نوێترین زانیاری له‌سه‌ر چاره‌نووسی به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتییان
خۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان پێویستی بە گۆڕانکارییە
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای دابه‌شكردنی خۆراك له سلێمانی ئاشكرایكرد، به‌شه خۆراكی مانگی 11 دابه‌شكراوه‌و چاوه‌ڕوانی رێنمایی و خۆراكی مانگی یه‌كی ساڵی 2019ن، ده‌شڵێت: "تا ئێستا هیچ بڕیار‌و رێنماییه‌كمان بۆ نه‌هاتووه".
شه‌وكه‌ت محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای دابه‌شكردنی خۆراك له سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له ئێستادا خۆراكی مانگی 11ی ساڵی 2018 یان دابه‌شكردوه كه برنج و زه‌یت بوو، چه‌ند مانگێكیش له ساڵی 2018 خۆراك نه‌هاتووه.
ئه‌وه‌شی وت: "چاوه‌ڕوانی وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراقین بزانین رێنمایی و بڕیاری تازه‌یان چییه".
له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا هیچ گۆڕانكارییه‌ك له ماده خۆراكییه‌كاندا كراوه بۆ ساڵی نوێ؟ شه‌وكه‌ت محه‌مه‌د وتی: "هیچ بڕیارێك نه‌هاتووه له‌و باره‌وه، بۆیه هه‌روه‌ك ساڵانی رابردوو ده‌بێت و گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نایات".
له ئێستادا ماده‌كانی خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتییان له ئارد و برنج و شه‌كر و رۆن-دا خۆی ده‌بینێته‌وه، كه پێشتر شیر‌و نیسك و چا-شی له‌گه‌ڵدابوو.
PM:09:28:15/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 11252
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت