لیژنه هاوبه‌شه‌كان: خوارده‌مه‌نی میله‌ت داخرا
خواردەمەنییە داخراوەکە
وێستگە نیوز ـ
به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رج ورێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی خواردنگه‌یه‌كیان داخست.
لە راگەیەندراوێکی قایمقامییه‌تی سلێمانیدا هاتووه: له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سێی سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی و به‌هۆی پابه‌ند نه‌بونی به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن به‌گشتی و ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری به‌تایبه‌تی، خوارده‌مه‌نی میلله‌ت له گه‌ڕه‌كی هوانه‌ی شاری سلێمانی داخرا.
له‌راپۆرتی لیژنه‌كه‌دا هاتوه: خوارده‌نی میلله‌ت پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری نه‌بوه، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و سه‌رپێچیانه‌ی شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌ی رووبه‌ووری رێكاره یاساییه‌كان ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها، مۆڵه‌تی كاركردنی له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان وه‌رنه‌گرتوه، نه‌بوونی مۆڵه‌تی كار شوێنه‌كه رووبه‌رووی داخستن ده‌كاته‌وه تائه‌و كاته‌ی مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرێت، بۆیه به‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی خوارده‌مه‌نی میلله‌ت داده‌خرێت تا پابه‌ندی سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی كاركردن ده‌بێت.
هــ. ر
PM:12:29:18/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 1988
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت