رێواز فایەق: ده‌رگا له‌سه‌ر رێكلامی چه‌واشه‌كارانه داده‌خرێت
دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان
وێستگه نیوز ـ
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایدەگەیەنێت، یاسایی رێكخستنی رێكلامی بازرگانی له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ندكرا، به‌مه‌ش ده‌رگا له‌سه‌ر رێكلامی چه‌واشه‌كارانه داده‌خرێت.
دكتۆره رێواز فایه‌ق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان له پەڕەی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی، "دوێنێ دووشه‌ممه 16ی كانوونی یه‌كه‌می 2019، دانیشتنی ژماره 10ی وه‌رزی پایزه‌ی یاسادانان به‌ڕێوه‌چوو و یاسای رێكلامی بازرگانی له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ندكرا".
ئاماژەی بەوەشداوه، "له ئێستادا هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی یاسایه‌كه بۆ رێكخستنی رێكلامی بازرگانی، ئه‌مه‌ش ده‌رگا له‌سه‌ر رێكلامی چه‌واشه‌كارانه و نادرووست بۆ كاڵاكان داده‌خات".
هــ. ر
AM:08:38:17/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 2572
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت