ئهو دوو منداڵهی بێسهرو شوێن بوون له سلێمانی دۆزرانهوه
دوو منداڵەکە..
وێستگه نیوز ـ
وتهبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، ئەو دوو منداڵەی لەناحیەی رزگاری بێسەروشوێن بوون، لە سلێمانی لە ناو چاڤیلادن دۆزرانەوە.
عەلی جەمال قدوری، وتهبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند: دوای بڵاوكردنەوەی هەواڵی بێسەروشوێن بوونی دوو منداڵی دانیشتووی ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای كەلار، منداڵەكان لە ناو شاری یاری چاڤیلاند لە سلێمانی دۆزرانەوە.
قدوری ئاماژهی بهوهشدا: كە منداڵەكان لای هێزە ئەمنییەكانی سلێمانین و کەسوکارەكانیشیان ئاگادار کراونەتەوە.
وتهبێژی پۆلیسی گەرمیان وتیشی: "منداڵەكان بە مەبەستی رۆشتن بۆ قوتابخانە لە ماڵ دەرچوون و تا ئێستا نادیارە چۆن گەیشتوونەتە چاڤیلاند".
پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوەی ورد کردووە دەربارەی رووداوەكە و لە رێگەی کامێرای چاودێرییەوە زانیاری کۆکراوەتەوە.
هــ. ر
AM:10:04:13/12/2019
ئهم بابهته 6420
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت