موقته‌دا سه‌در په‌رله‌مانی عیراق ئاگادار ده‌كاته‌وه
وێستگه نیوزـ
ساڵح محه‌مه‌د عیراقی، كه‌سایه‌تیی نزیك له موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در، چه‌ند پێشنیازێكی بۆ په‌رله‌مانی عیراق كرد و ئاگاداری كرده‌وه كه له دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ینێ چوارشه‌ممه ئه‌م خاڵانه جێبه‌جێ بكه‌ن.
ساڵح عیراقی كه به "وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در" ناسراوه داوای له په‌رله‌مان كردوه بۆ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان پشت به فره بازنه‌یی ببه‌ستێت و ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌ر پارێزگایه‌ك له‌به‌رچاو بگرێت.
ده‌شڵێت: ئامۆژگاریی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین ده‌نگدانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی كاتیش بێت و رێوشوێنه‌كانیش سه‌باره‌ت به ده‌نگدانی تایبه‌تی هێزه ئه‌منییه‌كان توندتر بكاته‌وه.
له خاڵێكی دیكه‌شدا، ساڵح عیراقی باسی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كردوه و پێشنیازی كردوه كه له هه‌ر پارێزگایه‌كدا سێ كه‌س بۆ ئیداره‌ی شاره‌كه هه‌ڵبژێردرێن كه ئه‌وانیش پارێزگار و جێگره‌كه‌ی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگایه و هه‌رسێكیان ببنه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن و زیاتر نه‌بن.
كه‌سایه‌تییه نزیكه‌كه‌ی سه‌در ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ئه‌گه‌ر ئه‌مانه جێگه‌ی ره‌زامه‌ندیی خۆپیشانده‌ران ده‌بن و له‌كاتی خۆدزینه‌وه لێی، ئه‌وكاته گه‌ل قسه‌ی خۆی ده‌كات.
PM:10:28:10/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 5192
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت