روسیا: بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخەكە هێزی تر ڕەوانەی سنوری توركیا دەكەین


وێستگە نیوز-
وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند كە بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخەكە و بارگرژییەكان پۆلیسی سەربازی زیاتر رەوانەی سنورەكانی سوریا و توركیا دەكات.

سەرەڕای راگرتنی ئاگربەست لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریا بەڵام بە شێوەیەكی بەردەوام شەڕ و پێكادان لە نێوان توركیا و هێزە چەكدارەكانی لەلایەك و هێزەكانی سوریای دیموكرات لەلایەكی دیكە بەردوامە.

بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند كە پۆلیسی سەربازی زیاتر رەوانەی ناوچەكە دەكەن.

هاوكات وەزارەتی بەرگی روسیا سەرسامی خۆی لە بارەی هەڕەشەكانی وەزیری دەرەوەى توركیا نیشاندا كە رایگەیاند روسیا و ئەمریكا رێككەوتنەكەیان جێبەجێ نەكردووە و ئەوان دەیانەوێت ئۆپەراسیۆنەكانیان لەو ناوچانە دەست پێبكەنەوە.

د.ح
  


PM:02:51:19/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 1448 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو