دوو په‌رله‌مانتار یاداشتێكی 14 خاڵی له‌سه‌ر كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی سلێمانی ده‌ده‌نه په‌رله‌مان
سلێمانی
وێستگه نیوز-
دوو په‌رله‌مانتاری سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌رۆژی 6ی ئه‌م مانگه یاداشتێكی 14 خاڵییان پێشكه‌شی په‌رله‌مانی كوردستان كردووه تاوه‌كو داوا لە پەرلەمانی کوردستان دەکەن، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە سەر زانیارییەکانی ناو یاداشته‌كه پێکبهێنن و بڕیاری پێویست لەسەر "گەندەڵییەکانی کۆمپانیاکە" بدەن.
عەلی حەمەساڵح و دابان محەمەد لە یاداشتێکی (14) خاڵیدا رونیده‌كه‌نه‌وه كه کۆمپانیای بەڕێز کە مەلا یاسین خاوەنداری دەکات چەندین "گەندەڵی" لە پڕۆژەکانیدا ئەنجامداوە . "وه‌ك تەواو نەکردنی پڕۆژەی نیشتەجێبون و گۆڕانکاریکردن لە نەخشەی خانوەکان و گۆڕینی روبەری سەوزایی و خزمەتگوزاری پڕۆژەکان و فرۆشتنەوە پڕۆژەی مۆڵەت پێدراو بە وەبەرهێنەری دیکە بە بەهای چەندین ملیۆن دۆلار".
ناوبراوان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه له‌ئه‌نجامی به‌دواداچوونیان ئه‌م یاداشته‌یان نوسیوه.
وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن له‌به‌دواداچونه‌كانیان "دەردەکەوێت کە کۆمپانیای بەڕێز لە رێگەی سپیکردنەوە چەکی پارە بەناوی دروستکردنی (900) خان‌و بۆ کەسوکاری شەهیدا، بڕی (30) هەزار تەن چیمەنتۆی لە تاسلوجە وەرگرتوە، لە کاتێکدا ئەو چیمەنتۆیە مەدعومە و بۆ هاوڵاتیانە، وەرگرتنی پارەکەش بە چەک تەواو نایاساییە، لە کاتێکدا نازانرێت ئەو (900) خانوەی شەهیدان لە چ پڕۆژەیەکدایە".
هه‌روه‌ها له‌یاداشته‌كه‌دا هاتووه " مەلا یاسین لە ناحیەی رزگاری گەرمیان مۆڵەتی پڕۆژەیەک وەردەگرێت، بەڵام بە بێ دەستکاری مۆڵەتەکە دەفرۆشێتەوە بە کەسێکی دیکە، کەسی دوەمیش بە بێ دەستکاریکردن شوێنی پڕۆژەکەی گۆڕیوە بۆ باشترین شوێنی کەلار کە بەهاکەی ملیۆنان دۆلارە، واتا مۆڵەتێکی وەبەرهێنان کە دراوە بە کۆمپانیاکەی مەلا یاسین بە بێ ئەوەی بلۆکێکی لێ دانرابێت مامەڵەی ملیۆنان دۆلاری پێوەکراوە".
AM:10:54:17/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 2716
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت