عادل عه‌بدولمه‌هدی: چه‌ند لایه‌نێك چالاكوان و كه‌سایه‌تیه‌كان ده‌ڕفێنن

‌عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق

وێستگه‌ نیوز ـ
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند: چەند لایەنێك دوور لەدامەزراوەكانی دەوڵەت چالاكوان و كەسایەتییەكان دەڕفێنن.


نووسینگەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق له‌ بەیاننامەیەكدا سەبارەت بەزیادبونی دیاردەی رفاندنی خۆپیشاندەران و چالاكوانان رایگەیاند: ئەو كارانە هەندێك لایەن ئەنجامی دەدەن كە وای دەردەخەن سەر بەدامەزراوەكانی دەوڵەتن.

دەشڵێت: "كامێراكانی چاودێری دیاردەی رفاندنی لیوا یاسر عەبدولجەباریان لەناوچەی جادریە تۆمار كردوە".

عەبدولمەهدی بەتوندی ئیدانەی ئەو هەوڵەی كردوەو رایگەیاندووه‌: "هەر كەسێك ئەو تاوانەی كردبێت، سزای خۆی وەردەگرێت، داواشیكرد دەستبەجێ و بەبێ هیچ مەرجێك ئەو پلەدارە سەربازیی ئازاد بكرێت".

سەرۆك وەزیرانی عیراق راشیگەیاند: فەرمانگە ئەمنییەكان و دادگا تایبه‌تمەندەكان دەستیان بەلێكۆڵینەوەی پێوست بۆ ناسنینەوەی رفێنەران كردوە و هۆشدارییدا لەوەی هەر لایەنێك ئەو كارە بكات یان پەردەپۆشی بكات رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە.

لەكۆتایی بەیاننامەكەیدا، عەبدولمەهدی تەئكیدیكردەوە: بەهیچ جۆرێك كاری رفاندن قبوڵ ناكرێت، ئەو كارانە سەرپێچییە لە یاساو رێنماییەكان و دەوڵەت لێی بێبەرییە.

هــ. ر


AM:09:58:15/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 2144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت