سومه‌یدعی: ئێران و كوتله سیاسییه‌كان عه‌بدولمه‌هدیان بۆ ناوبژیوانی هه‌ڵبژارد
وێستگه نیوزـ
سیاسه‌تمه‌تدارێكی سه‌ربه‌خۆی عیراق پێی وایه عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ ئه‌ركی ناوبژیوانی هه‌ڵبژێردراوه و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی، یه‌كه‌م هه‌نگاو ده‌بێت بۆ هێوركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك.
ئیبراهیم سومه‌یدعی، سیاسه‌تمه‌داری سه‌ربه‌خۆی عیراق به كه‌ناڵی دیجله‌ی راگه‌یاند: ئێران و كوتله سیاسییه‌كان عه‌بدولمه‌هدیان بۆ ناوبژیوانی هه‌ڵبژارد و هێشتنه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌یدا سیناریۆی سوریا له عیراق دووباره ده‌كاته‌وه.
ئاشكراشیكرد كه ئێستا ململانێی له‌نێوان ئه‌و كوتله سیاسیانه‌دا هه‌یه كه عه‌بدولمه‌هدیان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ڵبژارد، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌شی یه‌كه‌م هه‌نگاو ده‌بێت بۆ هێوركردنه‌وه‌ی توڕه‌یی خه‌ڵك له حكومه‌ت.
سیاسه‌تمه‌داره سه‌ربه‌خۆكه‌ی عیراق پێشی وایه وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی داواكارییه‌كانی خه‌ڵك و درێژه‌دان به پشتگوێخستنی سیاسی، ئاكامی كاره‌ساتباری به‌دواوه ده‌بێت.
به‌هۆی خۆپشاندانه‌كانی سه‌ره‌تا و كۆتایی مانگی رابردوو له به‌غدا و ناوچه جیاجیاكانی عیراق، تائێستا زیاترله 300 كه‌س كوژران و 15 هه‌زاری دیكه‌ش برینداربوون.
PM:11:04:13/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 2356
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت