هه‌سه‌ده‌: شه‌ڕڤانان شكستیان به‌ چه‌ندین هێرشی سوپای توركیاو میلیشیاكان هێنا

‌شەڕڤانێکی هەسەدە لە رۆژئاوای کوردستان.. فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ

هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هه‌سه‌ده‌ رایگه‌یاند، شه‌ڕڤانان شكستیان به‌ 10 هێرشی سوپای‌ توركیا و میلیشیاكانی سوریا كه‌ ئه‌نقه‌ پشتیوانیان ده‌كات هێناوه‌.


له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) رایگه‌یاند: سوپای تورکیا و میلیشیاكانی‌ سه‌ر به‌و وڵاته‌ بە هەموو هێز و توانایەکی تەکنیکی زەمینی و ئاسمانیەوە به‌رده‌وامن لە هێرشه‌ داگیركارییه‌كانی‌ خۆیان له‌ سنووری رۆژئاوای کوردستان و باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا.

هه‌سه‌ده‌ ده‌شڵێت: "سوپای تورکیا به‌ چه‌كی‌ قورس هێرشیان كردوه‌ته‌سەر ناوچه‌كانی‌ ده‌وروبه‌ری‌ تلتەمر و گوندی تلمحه‌مه‌د سه‌ر به‌ ناحیه‌ی‌ ئه‌بوراسین له‌ باشوری‌ سه‌رێكانی‌".

به‌ پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هه‌سه‌ده‌، پێشنیوه‌ڕۆی‌ دوێنێ هه‌ینی‌ سوپای‌ توركیا به‌ تانک و تۆپ،  هێرشیانکردە سەر گوندەکانی (خربەت فارس، شەڕگراک، زەنووبا، مەسعودیە، دبس، خربەت کەریم، قزعەلی، کەفیفا و وەبدێ) سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی‌ عه‌ین عیسا و شه‌ڕڤانان به‌ تووندی‌ وه‌ڵامیان دانه‌وه‌.

راشیگه‌یاندووه‌: شه‌ڕڤانان لە نزیک رێگای نێودەوڵه‌تی M4 سێ ئۆتۆمبێلی سەربازی و تانکێكیان تێكشكاند به‌هۆیه‌وه‌ 13 سەرباز و میلیشیای‌ توركیا كوژران و 19ی‌ دیكه‌ش برینداربوون.

له‌ كۆتایی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: لە ئەنجامی بەرخودانی هێزەکانماندا 12 شه‌ڕڤان شه‌هیدبوون و حه‌وتی‌ دیكه‌ برینداربوون.

هــ. ر


AM:08:41:09/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 3200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو