هێرشی توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی له‌سه‌رێكانی ده‌ستیپێكرده‌وه
وێستگه نیوز ـ
هێرشی سوپای توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ سه‌ر هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هه‌سه‌ده له سه‌رێ كانی ده‌ستیپێكرده‌وه و شه‌ڕو پێكدادادان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كان، سه‌ره‌ڕای راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له رۆژئاوای كوردستان له نێوان سوپای توركیا‌و هه‌سه‌ده، ئه‌مڕۆ سوپای توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی له‌سه‌رێ كانی، هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر هه‌سه‌ده ده‌ستپێكرده‌وه.
لای خۆیانه‌وه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هه‌سه‌ده رایان گه‌یاند، كه به‌رپه‌رچی هێرشه‌كانیان داوه‌ته‌وه.
هه‌سه‌ده راشیگه‌یاندووه، سوپای توركیا گونده‌كانی سنووری سه‌رێ كانی به چڕی بۆردومان ده‌كات.
PM:02:13:28/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 2924
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت