نه‌خۆشخانه‌یەکی شاری قامیشلۆ داوای خوێن بۆ برینداره‌كان دەکات
وێستگه نیوزـ
نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری قامیشلۆ بانگه‌وازێكی به‌په‌له‌ی بۆ خه‌ڵكی شاره‌كه ده‌ركرد بۆ خوێن به‌خشین رووله نه‌خۆشخانه‌كه بكه‌ن.
دوای گه‌یشتنی برنیدارهكانی سه‌رێكانی له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆدا، نه‌خۆشخانه‌ی فرمان له شاری قامیشلۆ داوا له هاوڵاتیانی شاره‌كه ده‌كات به‌په‌له بۆ خوێن به‌خشین سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه بكه‌ن.
نه‌خۆشخانه‌ی فرمان به‌تایبه‌ت داوای گروپی خوێنی AB+ ی كردوه و له بانگه‌وازه‌كه‌یدا داوای له هاوڵاتیان كردوه به‌په‌له به‌ده‌م برینداره‌كانه‌وه بێن.
درەنگانێكی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 19ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، تەرمی چوار هاوڵاتی مەدەنی و 31 بریندار لە سەرێ كانییەوە لەڕێگەی 12 ئەمبوڵانسی فریاگوزارییەوە گەیەندرانە نەخۆشخانەی قامشلۆ.
ماوەی چەند رۆژێكە بەهۆی گەمارۆی سوپای توركیا و هاووپەیمانەكانییەوە، بریندارانی سەرێ كانی نەتوانرابوو ببرێنە دەرەوەی ناوچەكە، بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ تیمێكی پزیشكی مانگی سوری كوردی و خاچی سوریا بە دەیان ئۆتۆمبێلی فریاكەوتنەوە چونە ناو سەرێ كانی بۆ رزگاركردنی بریندارەكان و توانرا بەرەو نەخۆشخانەی قامیشلۆ ببرێت.
هاوكات بەپێی زانیارییەكانیش، لەئێستادا تیمە پزیشكییەكانی مانگی سوری كوردی سەرقاڵی چارەسەركردنی ئەو كەسانەن كە برینەكانیان سوكە و لەناو شارەكەدان هەرچەندە ئەوە ژمارەی تەواوی بریندارەكان نییە و هێشتا چەندین برینداری دیكەش ماون.
PM:10:04:19/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 2024
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت