لەماوەی مانگێکدا دوو برای کوژران و خۆیشی 33 ساڵ حوکمدرا


وێستگە نیوز-
هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار کە هەفتەی ڕابردوو دوو برایشی لەکاتی کۆڵبەری بە تەقەی هێزەکانی سوپای پاسداران کوژران، لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، ڕۆژی پێنج شەممە  17ی ئۆکتۆبری 2019، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی ”قەبری حوسێن" سەر بە پیرانشار بە ناوی ”محەمەد مورادی" کوڕی ئەحمەد لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئورمیەوە حوکمی 33 ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی مورادی وێرای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە بە رێکخراوی هەنگاوی ڕاگەیاندووە کە محەمەد لە هەبوونی مافی پارێزەر بێبەش بووە.

محەمەد مرادی کە شەش مانگ پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) بووە، مانگی خەرمانانی2017 لەو حیزبە پاکانە حیسابی کردووە و چووەتەوە ئێران و ڕێکەوتی ١٥ی خەرمانان خۆی ڕادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هەرچەند محەمەد خۆی تەسلیم کردووە، بەڵام سوپای پاسداران لە ڕێگای یەکێک لە ئەندامەکانی خۆیەوەی بە ناوی ”عەلی ئاتەش بەرگ" پەروەندەیەکیان بۆ کردووەتەوە و وایان نیشان داوە کە محەمەد لەکاتێکدا سێ چەکی پێ بووە دەستبەسەر کراوە.

محەمەد مورادی دوای دەستبەسەر کران بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازرایەوە و دواتر بۆ بەندیخانەی نەغەدە گوازراوەتەوە و ئێستا لەو بەندیخانەیە ڕاگیراوە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو دەشڵێت، "جێگای ئاماژەیە کە دوو برای محەمەد بە ناوەکانی ”عەبدوڕەحمان و سادق" ڕۆژی دووشەممە لەکاتی کۆڵبەری بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانیان لە دەست دا'.


PM:12:46:19/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 1764 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو