هاوسهرۆكی ههدهپه: تورکیا دەیەوێت کورد بخنکێنێت
پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی هەدەپە
وێستگه نیوز ـ
پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە، لە دیداری چەند پەرلەمانتارێکی تورکیا رایگەیاند، تورکیا دەیەوێت کورد لە هەرشوێنێک کە هەناسە دەدات، بخنکێنێت.
پهروین بوڵدان، هاوسهرۆكی ههدهپه لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، رایگهیاند: ئەگەر کورد گوڵێک لە ناو ئینجانەیەک بچێنێت، ئەوان (دەسەڵاتدارانی تورکیا) قەیومێک بۆ ئەو ئینجانەیە دادەنێن و ناوی دەنێنن "چاندنی ئینجانەی تیرۆرستی"و بە چەک و تانک هێرش دەکەنە سەری.
دەشڵێت: "کینەی دژە کورد ئێستا سنوورەکانی بڕیوە و ئەوان دەیانەوێت کورد لە هەرشوێنێک کە هەناسە دەدات، بخنێکنن".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەکەپە لەناوەوە و لە دەرەوە گۆشگیربووە، تەنها پێنج نەتەوە و پاشماوەکانی داعش پشتگیری ئەم جەنگە دەکەن، لە فەڵەستینەوە بۆ باکوری قوبرس، لە یەکێتی ئەوروپاوە و بۆ کۆمکاری عەرەبی، نزیکەی هەموو جیهان دژی هێرشی تورکیان بۆ باکوری سوریا.
PM:02:54:15/10/2019
ئهم بابهته 2664
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت