ئه‌مڕۆ مووچه دابه‌ش ناكرێت
وێستگه نیوز ـ
بڕیاربوو ئه‌مڕۆ له لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه دابه‌شكردنی مووچه ده‌ستپێبكات و سه‌ره‌تاش وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وه‌ری بگرێت، به‌ڵام به‌هۆكارێكی نادیار دواخرا.
وێستگه نیوز ئه‌وه‌ی زانیوه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 6ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ته‌مموز ده‌ستپێناكات، تا ئێستاش وه‌زاره‌تی دارایی هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌و باره‌وه نه‌داوه.
به‌پێی خشته‌ی مووچه ده‌بوو ئه‌مڕۆ دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و لیواكانی سه‌ر به‌و وه‌زاره‌ته مووچه وه‌ربگرن، به‌ڵام گه‌نجینه‌كان له لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه بۆ خه‌رجكردنی مووچه ئاگادار نه‌كراونه‌ته‌وه‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه مووچه دابه‌شنه‌كراوه.
پێشتر وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵێنیدابوو كه هه‌موو پێنجی سه‌ری مانگێك ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ده‌كات، به‌ڵام چه‌ند مانگێكه مووچه له‌و واده‌یه‌دا دابه‌ش ناكرێت.
پێشتریش جوتیار عادل، وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، كه پاره هه‌یه و مووچه له واده‌ی خۆیدا دابه‌ش ده‌كرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ئێستادا فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌ده‌وامی مانگی 10 تشرینی یه‌كه‌م دان، به‌ڵام تائێستا مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران-یان وه‌رگرتووه و ته‌نها له‌م ساڵدا مووچه‌ی سێ مانگیان دواكه‌وتووه.
هــ. ر
AM:11:31:06/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 9024
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت