عادل عەبدولمەهدی باس لە رۆشتنیان بۆ وڵاتی چین دەكات



وێستگە نیوز
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی سەردانەكەیان بۆ وڵاتی چین بەیاننامەیەك بڵاو دەكاتەوە و ئاتماژە بەوە دەكات، چونكە عێڕاق ماوەیەكی زۆرە كاردەكات بۆ پێشخستی پەیوەندی ستراتیژی لەگەڵ كۆماری چین.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، سەبارەت بە چونیان بۆ وڵاتی چین لەگەڵ پارێزگارەكانی وڵاتەكەی، لەڕێگەی بەیاننامەیەكەوە جەخت لە گرنگی سەردانەكە دەكات و دەڵێت"لەم سەردانەمان هەوڵدەدەین بۆئەوەی پەیوەندیەكانمان لە چوارچێوەی هاوبەشیەكی ستراتیژی بۆ هەستانەوەی عێڕاق و جارێكتر بونیاتنانەوەی ژێرخانی ئابووری وكۆمەڵگەیی و پێشكەوتنێكی بەرچاو بەدیبهێنێت بۆ ڕزگاربوون لەدیاردەی بێ كاری و هەژاری و نەخوێندەواری و دواكەوتووی".

دەقی بەیاننامەكە:

بەیاننامەیەك لە د.عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران سەبارەت بەسەردانەكەی بۆ كۆماری چین

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

گەلی بەخشندە

سڵاوی خواتان لێبێت

ئەم وشانە دەنووسم ئێمە لە ڕێگایین بەرەو وڵاتی چین لە سەردانێك كەدەمانوێت ببێتە بازدانێكی گەورە لە پەیوەندیەكانی نێوان هەردوو وڵات.

لەم سەردانە وەفدێكی باڵای بەرپرسان یاوەریم دەكەن كە چەند وەزیرێك و سەرجەم پارێزگارەكانی پارێزگاكانی عێراقن.

ئەمە نەك تەنها بۆ گرنگی چین لای عێڕاق و جیهان، بەڵكو چونكە عێڕاق ماوەیەكی زۆرە كاردەكات بۆ پێشخستی پەیوەندی ستراتیژی لەگەڵ كۆماری چین، كە ناسراوە بەتوانا ئابووری وتەكنیكیەكەی و بەشداریە كاریگەرەكەی لە بونیاتنانی وڵاتەكەی ویەكەمین وڵاتە لەئاستی دانیشتوان لە جیهان ئەمە سەرەڕای بەشداری لە ئابوری و تەكنیكی جیهانی كە وایكردوە ئەمڕۆ ببێت بە ئابووری دووهەم لە جیهاندا كە لەماوەی داهاتووشدا دەچیتە پێشەنگی ڕیزبەندیەكە.

چین توانی بەشێوازێكی بێ وێنە سەركەوتوو بێت لەسەر هەژاری و دواكەوتووی و لەیەك هەڵوەشاندن كە ماوەی ڕابردوو بەدەستیەوە دەیناڵاند.

نموونەی گەورەیی پێشكەش بە جیهان كرد لەسەر توانایی پێشخستن بەخێڕایی وجێگیری و پتەوەی لە وڵاتی ئابووری سێهەمین دوواكەوتووترین وڵاتی جیهانەوە بۆ وڵاتێك ئەمڕۆ لەپێشەنگی وڵاتانە لە ئابووری ،نەك لە ڕووی سامان بەتەنها و بەڵكو لە ڕووی مڕۆڤایەتی و ڕۆشنبیری و تەندروستی و وەرزشی وهونەری و كۆمەڵایەتی وزانستی و ئەمنی یشەوە.

بۆیە لەم سەردانەمان هەوڵدەدەین بۆئەوەی پەیوەندیەكانمان لە چوارچێوەی هاوبەشیەكی ستراتیژی بۆ هەستانەوەی عێڕاق و جارێكتر بونیاتنانەوەی ژێرخانی ئابووری وكۆمەڵگەیی و پێشكەوتنێكی بەرچاو بەدیبهێنێت بۆ ڕزگاربوون لەدیاردەی بێ كاری و هەژاری و نەخوێندەواری و دواكەوتووی، عێڕاق پەیوەندیەكانی لەگەڵ ڕۆژئاوا لە ماوەی دوو سەدەی ڕابردوو دا بەرەوپێشچوو
وتاوەكو ئێستاش دەخوازێت بەردەوام و بەهێزتری بكات ،هەوڵدەدات بۆ قوڵكردنەوەی پەیوەندیەكانی لە ڕۆژهەڵات و وڵاتانی ئاسیا بەحوكمی ئەو پەیوەندیە مێژوویەی هەزارها ساڵە هەیە و تاقیكردنەوە هاوشێوەكانیان لەگەڵ عێراق ڕێگەخۆشكەرە سوود لەئەزموونی دەوڵەمەندیان وەربگیرێت.

عێڕاق یەكەمین دەوڵەت بوو بەشداربوو لە دەستپێشخەری "پشتێنەو، ڕێگا" وهەوڵدەدەین لەمپەڕی ڕۆژهەڵات بەو ئەوپەڕی ببستینەوە كەلە مێژوودا بە ڕێگای ئاوریشم ناسراوە.

ئێستا ڕێگەكەمان تێ دەپەڕێت بەسەر هند دا بۆ كاتێكی كوورت لە نیودەلهی وەستاین و گفتوگۆمان كرد لەگەڵ بەرپرسانی هند بۆ چالاكردنەوەی لیژنەی هاوبەشی نێوان عێڕاق و هیندستان كە لەساڵی ۲۰۱۳كۆنەبونەتەوا.

ڕێكەوتن لەسەر گرنكی سەردانی بەرپرسانی هەردوو وڵات

نەوتی عێڕاق لە پلەبەندی یەكەمی هاوردەی نەوتە لەلای هندیستان، عێڕاقیش پەیوەندیەكی سیاسی و ڕۆشنبیری مێژوویی هەیە.

كات ڕێگەمان نادات بەچاوڕوانی زۆر و لەدەست دانی هەلەكان، ئێمە پێوستمان بە بڕیاڕی دروست و خێڕا هەیە كە لەسەر باڵاترین ئاست لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتان بیدەین كە دەخوازین پەیوەندی بەسوود و ئاڵوگۆڕ و هاوبەشی بەردەوام یارمەتیمان دەدات لە بەرجەستەكردنی پلانەكانمان، بەتایبەت لە بواری كشتوكاڵی وپیشەسازی وچەكداری وزانست و تەندروستی و وزە و پەیوەندیەكان و گواستنەوە و ئاو و هەموو ئەوانی پەیوەندیان بە بونیاتنانی ژێرخانی بنەڕەتی عێڕاق هەیە ،كە بنەڕەتی گەشەكردنێكن شایستەی عێڕاق و گەلەكەی بن، بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجانە هەستاین بەئامادەكردنی ئەم وەفدە جێ بەجێكاریە باڵایە بۆ گفتوگۆ و پێشخستنی پەیوەندیەكان و دانانی نەخشەڕێگایەك، هەروەها بۆ ئەنجامدانی كۆمەڵێك ڕێكەوتنی گرنگ بۆ گۆڕانكاری گەورە لە ئابووریمان وژێرخانمان و چالاكیە جیاوازەكانمان، خوا پاڵپشتە.

عادل عەبدولمەهدی
سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران
١٩-ئەیلولی-٢٠١٩


PM:04:20:19/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 3976 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو