قایمقامیه‌تی مه‌خمور له باره‌ی پاره‌ی به‌شه‌خۆراكه‌وه روونكردنه‌وه ده‌دات
هاوڵاتیانی مەخمور پارەی بەشەخۆراکی 2014 وەردەگرن
وێستگه نیوز ـ هەستیار
قایمقامیه‌تی قه‌زای مه‌خمور له باره‌ی پاره‌ی به‌شه‌خۆراكه‌وه روونكردنه‌وه ده‌دات و هۆشداریش ده‌داته بریكاره‌كانی دابه‌شكردنی خۆراك له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر پاره‌كه نه‌ده‌نه هاوڵاتییان.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له راگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی مه‌خمور به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "ئاگاداری هاوڵاتیانی سنووری قەزای مەخموور و دەوروبەری مادەی 140 دەکەینەوە کە ئەوەی لە دوای ساڵی 2014 مردووە یاخود ناوی نەسڕاوەتەوە لە بەڕێوەبەری خۆراک حەقی خۆیەتی پارەی بەشە خۆڕاک وەربگرێت".
وتیشی: "بەپێچەوانەوە ئەگەر بریکاری خۆراک پارەکەی نەدا بەهاوڵاتیان، هاوڵاتیان بۆیان هەیە ئاگادارمان بکەنەوە تا بریکارەکە رووبەرووی یاسا بکەینەوە".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه زانیاری زیاتری له‌سه‌ر بڕی پاره‌كه دا‌و رایگه‌یاند: "هەر خێزانێک بڕی 250 دینار دەدات بە بریکار
لەبەرامبەر هێنانی پارەکە لە موسڵ، هەر ئه‌ندامێكی خێزانیش بڕی 17 هەزار دینار وەردەگرێت و پارەكهش هی ساڵی 2014 ـیە".
AM:11:40:19/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 18964
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت