هەولێر، پەردە لەسەر پەیكەری گاندی لادرا
مەهاتما گاندی
وێستگە نیوز
لە رێوڕەسمێكی فەرمیدا و بە ئامادەبوونی شاندێكی باڵای هیندستان، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە شاری هەولێر پەردە لەسەر پەیكەری (مەهاتما گاندی) لادرا.
ئەمڕۆ سێشەممە 17/9/2019 لەهەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان و بە بۆنەی 150هەمین ساڵیادی لەدایكبوونییەوە و لەناو پاركی سامی عەبدولڕەحمان، پەردە لەسەر پەیكەری (مەهاتما گاندی) ڕێبەری نەتەوەیی هیندستان بەئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە بەرپرسانی هەرێمی كوردستان و وڵاتی هیندستان لادرا.
ڤێرماڤالی مۆرالی دەھاران، وەزیری دەوڵەتی هیندستان بۆ كاروباری دەرەوە و پەرلەمان كە سەرۆكایەتی شاندی وڵاتەكەی دەكرد ڕایگەیاند"مەهاتما گاندی تەنیا ڕێبەری هیند نەبووە و ڕێبەری زۆرێك لە وڵاتانی جیهان و ئازادیخوازانە و كاریگەریی لەسەر هەموو جیهان هەبووە".
PM:05:11:17/09/2019
ئهم بابهته 1984
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت