باری كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ دووشه‌ممه راگه‌یه‌ندرا
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وشی كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ دووشه‌ممه 16ی ئه‌یلولی 2019، بڵاوكرده‌وه كه به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاندووه: ئه‌مڕۆ له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، له هه‌ندێ ناوچه‌ی شاخاوی نیمچه هه‌ور ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له هه‌ولێر 39، سلێمانی 37، دهۆك 37، كه‌ركوك 40 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه سبه‌ینێ دووشه‌ممه 16ی ئه‌یلولی 2019، له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێ په‌ڵه هه‌وری جیا جیا.
روونیشیكرده‌وه كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له هه‌ولێر 38، سلێمانی 36، دهۆك 36، كه‌ركوك 39 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
AM:11:01:15/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 1412
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت