سلێمانی..له سبه‌ینێوه گۆڕانكاری به‌سه‌ر كه‌شوهه‌وا دێت
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشبینی ده‌كرێت له سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 3ی ئه‌یلولی 2017وه كۆتایی به شه‌پۆلی گه‌رمای ئه‌مساڵ بێت.
لاپه‌ڕه‌ی پارێزگای سلێمانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌و شه‌پۆله گه‌رمایه‌ی له ماوه‌ی مانگی ته‌مموز و ئابدا هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه، پله‌ی گه‌رمای گه‌یانده 45- 50 پله، به‌ڵام پێشبینییه‌كان به‌جۆرێكن له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه وه شه‌پۆله‌كه به‌ره‌و كزبون بِوات و پله‌كانی گه‌رما بۆ خوار 40 پله‌ی سه‌دی داده‌به‌زن.
به‌پێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستانیش كه پێشبینی ده‌كردێت سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه پله‌ی گه‌رمای شاره‌كانی كوردستان به‌مجۆره‌بن، هه‌ولێر: به‌رزترین 41، نزمترین 27 ، سلێمانی: به‌رزترین 40، نزمترین 25 ، دهۆك: به‌رزترین 40، نزمترین 25 ، كه‌ركوك:به‌رزترین 44، نزمترین 29
به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش به‌پێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینیی كردووه ئاسمانی هه‌ر چوار پارێزگاكه ساماڵ بێت.
PM:06:16:02/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 6956
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت