وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده: جیاكردنه‌وه‌ی كوڕان و كچان له ناوه‌نده‌كانی خوێندن راست نییە
وێستگه نیوز ـ
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌سه‌ر جیاكردنه‌وه‌ی كوڕان و كچان له ناوه‌نده‌كانی خوێندن روونكردنه‌وه ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و هه‌واڵه ناڕاسته.
لە روونکردنەوەکەدا کە ئەمڕۆ پینجشەممە 5ی ئه‌یلولی 2019، بڵاوکراوەتەوە و تیایدا هاتووە: دەربارەی پرۆسەی جیاکردنەوەی کوڕان و کچان لە خوێندنگاکان‌دا کە بەشێک لە راگەیاندن و میدیاکان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویانکردووەتەوە ناڕاستە.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هه‌ڕه‌شه‌ی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی یاسایی كردووه به‌رانبه‌ر ئه‌و میدیا‌و په‌یجانه و له‌و رووه‌ووه ده‌ڵێت: "بەشی یاسایی وەزارەتەکە هەڵدەسێت بە بەرزکردنەوەی داوای یاسایی دژی هەر میدیایەک کە دژی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان دەجەنگن و بەبێ هەستکردن بە بەرپرسیارێتی کارەکانیان ئەنجام دەدەن".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه دوێنێ چوارشه‌ممه 4ی ئه‌یلولی 2019، ژمارەیەک لە میدیاکان و هەندێک ماڵپەڕی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەو هەواڵەیان بڵاوکردەوە کە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی دەرکردوە بۆ جیاکردنەوەی کوڕان و کچان لە سەرجەم خوێندنگاکان‌دا.
هــ. ر
AM:11:20:05/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 4916
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت