لەسەر كڕنووشهكه روونكردنه‌وه ده‌دا
ئەو خێزانەی بە عەرەبانەکەیان بژێوی ژیان دابین دەکەن
وێستگه نیوز ـ
به‌هێز حسێن، پێكهشكاری كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی خێزانێكی زه‌حمه‌تكێشی شاری سلێمانی له پشته‌وه و به‌كار هێنانی ده‌سته‌واژه‌ی "كڕنووش بردن" روونكردنه‌وه ده‌دات.
به‌هێز له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز ناردووه ده‌ڵێت: "فۆتۆیەكی خێزانێكی زەحمەتكێشم بڵاوكردبوەوە و لەسەرم نووسیبوو كە ئەمانە مایەی كرنووش بۆ بردنن، بەڵام كەسانێك كە نە لە ئیسلام تێگەیشتوون و خۆیان پیا هەڵواسیوە و هەر وەك دەمەتەقەێ حەزیان بە جنێوپێدانمە، كەوتنە نووسین لەسەرم گوایە من هاوبه‌شم بۆ خودا بڕیار داوە و كرنووش تەنها بۆ خودا دەبرێت.
ئه‌وه‌شی وتووه: "خودا بۆخۆی كاتێك دەیەوێت لە بەردەم هەموو دروستكراوەكانی تری‌دا رێز لە ئادەم بگرێت، داوا دەكات كڕنووش بۆ ئادەم ببەن و ئەوەی كڕنووشی بۆنابات خودا تا هەتایی نەفرەتی لێدەكات".
ئه‌و پێشكه‌شكاره ئایه‌تێكی قورئانی بۆ پۆسته‌كه‌ی و كڕنووشه‌كه‌ی هێناوه‌ته‌وه كه ده‌ڵێت: "( وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَائِكَةِ اسْجُدُوا لِآدَمَ فَسَجَدُوا إِلَّا إِبْلِيسَ أَبَىٰ وَاسْتَكْبَرَ وَكَانَ مِنَ الْكَافِرِينَ ) منیش وەك خودا ئەمری فەرمووە هەردەم ئامادەم كڕنووش بۆ ئەو ئادەمیانە بەرم كە زەحمەتكێش و خزمەتكارن و دەست و دەم و داوێن پاك و راستگۆن، بۆ ئەوەی هەرگیز لە ئیبلیس نەچم.. ئەمجارەش هەر كفرم كردوهتەوە؟".
پێشتر به‌هێز حسێن، له پۆستێكیدا كه وێنه‌ی خێزانێكی له پشته‌وه گرتبوو كه له‌سه‌ر عهرهبانیهك بژێوی ژیانیان په‌یدا ده‌كه‌ن، نووسیبووی: "هەر دەبوو فۆتۆکەیان لە پشتەوە بگرم ، چونکە ڕووبەڕوو هی کڕنووش بۆبردن بوون نەک وێنەگرتنیان".
PM:06:05:03/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 6504
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت