پۆلیسی هه‌ولێر: ئه‌و ئافره‌ته‌مان رزگار كرد كه ویستی له سه‌ر قه‌ڵاوه خۆی فڕێبداته خواره‌وه
ڤیدیۆکە لە رووداو وەرگیراوە
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ویستی له‌سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێره‌وه خۆی هه‌ڵبداته خواره‌وه له لایه‌ن پۆلیسه‌وه برایه نه‌خۆشخانه‌و ده‌رزی هێوركه‌ره‌وه‌ی لێدراوه.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە وێستگه نیوزی راگه‌یاند: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 27ی ئابی2019، ئافرەتێك ویستی لە قەڵای هەولێرەوە خۆی هەڵبداتە خوارەوە، بەڵام چەند كەسێك فریاكەوتوون و رێگریان لێكردووە.
وتەبێژی پۆلیسی هه‌ولێر راشیگه‌یاند: "ئافرەتەكە لەكاتی هەوڵدان بۆ خۆهەڵدانی كەمێك بریندار بووە، بەڵام برینەكەی سووكە و بۆ چارەسەریش لەلایەن پۆلیسی رێكاریەوە رەوانەی خۆشخانە كرا و ده‌رزی هێوركه‌ره‌وه‌ی لێدرا".
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، باسی لەوەش كرد ناسنامەی ئافرەتەكە ئاشكرا نەبووە، تەنیا هاواری ده‌كرد، "وەرن بمكوژن".
PM:04:49:27/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 5044
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت