پۆلیسی هه‌ولێر: كه‌سێك له‌لایه‌ن باوك و برایه‌كییه‌وه‌ كوژرا


وێستگه‌ نیوزـ

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، تەرمێک لەبەرامبەر نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا دۆزراوەتەوە، دواتر کە باوک و براکەی دەستگیرکراوە دانیان بەوەدا ناوە خۆیان کوشتوویانە.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە ڕایگەیاند:" کوژراوەکە لەدایکبووی 1993 یە و سەرەتا لەلایەن باوک و براکەیەوە بانگەشەکراوە کە گوایە ونبووە، بەڵام دواتر دانیان بەوەدا ناوە بەهۆی چەند کێشەیەکەوە کوشتوویانە".

پۆلیسی هەولێر ئاماژە بەوەدەکات باوک و برای کوژراوە پاساوی ئەوەیان هێناوەتەوە کە کوڕەکەیان کێشەی هەبووە و قەرزاربووە و کێشەی کۆمەڵایەتی درووستکردووە.

بکوژەکان بەڕەگەز عەرەبن و دانیان بەوەدا ناوە کە بە ئەشکەنجە کەسەکەیان کوشتووە، پۆلیشیش دەڵێت کوژراوەکە هیچ ئاسەوارێکی فیشەکی پێوە نییە.


PM:11:26:07/09/2017










ئه‌م بابه‌ته 11784 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو