له هه‌ولێر دزێكی مۆبایل ده‌ستگیر كرا
تۆمەتبارەکە.. فۆتۆ: پۆلیسی هەولێر
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه به ده‌ستگیركردنی كه‌سێك ده‌كات كه دوو دۆسیه‌ی دزینی مۆبایلی گرانبه‌های له‌سه‌ر بووه و له‌به‌رده‌م پۆلیسدا دانی ناوه به تاوانه‌كه‌یدا.
باساک فه‌ره‌ج ره‌حیم، ئەفسەری نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی عەنکاوە بە له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: ئاگادار کرانەوە بەبوونی دوو رووداوی دزی کردن لە عەنکاوە.
ئه‌وه‌شی وتووه: "ئێمەش گەیشتینە شوێنی رووداو و دەستمان کرد بە لێکۆڵینەوەیەکی وورد، دوای کۆکردنەوەی زانیاری لە بارەی ئەم دوو رووداوە و بە پشتبەستن بە کامێرای چاودێری توانیمان بە ناسنامەی تۆمەتبار بگەین و لە بۆسەیەکدا دەستگیری بکەین".
باساک فەرەج راشیگەیاند: تۆمەتبار بەناوی (ک.ت.ح.)، تەمەن 28 ساڵ، دوای دەستگیر کردنی دانی‌نا بەتاوانەکەی کەوا هەڵسابوون بە دزینی دوو مۆبایلی گرانبەها لە شارۆچکەی عەنکاوە.
هــ. ر
PM:10:57:21/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3804
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت