روانگه‌ی سوری: ئۆپۆزسیۆن له خان شه‌یخون كشایه‌وه
وێستگه نیوز –
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه به‌هۆی پێشڕه‌وی هێزه‌كانی رژێمی سوریاوه، چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن له شاری خان شه‌یخونی ستراتیژی و ریفی باكووری حه‌ما كشاونه‌ته‌وه.
رێكخراوی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ كه باره‌گاكه‌ی له شاری له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیایه، ئاشكرایكرد كه شه‌وی رابردوو دووشه‌ممه له‌سه‌ر سێشه‌ممه به‌هۆی پێشڕه‌وی هێزه‌كانی رژێمی سوریاوه، چه‌كدارانی ده‌سته‌ی ته‌حریری شام (جه‌بهه‌تولنوسره‌ی پێشوو) و چه‌ند گروپێكی تری ئۆپۆزسیۆن له شاری ستراتیژی خان شه‌یخون و ریفی باكووری حه‌ما كشاونه‌ته‌وه.
رامی عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "له ئێستادا هێزه‌كانی رژێمی سوریا كێوماڵی شاری خان شه‌یخون ده‌كه‌ن".
وتیشی: "ئه‌و خاڵی چاودێرییه‌ی توركیا كه له مۆرك-ه، ئابڵوقه دراوه و هیچ بژارده‌یه‌كیان له‌به‌رده‌مدا نییه جگه له كشانه‌وه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژێمی سوریا نه‌بێت".
AM:11:50:20/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 2312
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت