ژماره‌یه‌ك پارێزگا سێشه‌ممه‌یان كرده پشوو
وێستگه نیوز –
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی غه‌دیره‌وه ژماره‌یه‌ك پارێزگای عیراق رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی 20ی مانگیان كرده پشووی ره‌سمی.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 18ی ئابی 2019 ئه‌نجومه‌نی پارێزگای واست بڕیاری دا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی غه‌دیره‌وه رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی 20ی مانگ پشووی ره‌سمی بێت.
دوێنێ شه‌ممه‌ش ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی بابل و میسان به‌هه‌مان بۆنه‌وه رۆژی سێشه‌ممه‌یان كرده پشووی ره‌سمی.
هاوكات ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی دیوانیه، زیقار، به‌سره، كه‌ربه‌لا بڕیاریان دا رۆژی سێشه‌ممه له فه‌رمانگه‌كانی سنووره‌كه‌یان پشووی ره‌سمی بێت.
ساڵانه شیعه مه‌زهه‌به‌كان به‌بۆنه‌ی جه‌ژی غه‌دیره‌وه كه رێكه‌وتنی 18ی مانگی زیلحجه ده‌كات، ئاهه‌نگ ده‌گێڕن و به رۆژی راگه‌یاندنی ئیمامی عه‌لی وه‌ك جێنشینی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و خه‌لیفه‌ی یه‌كه‌می موسڵمانانی داده‌نێن و جه‌ژنی غه‌دیر به رۆژی نوێكردنه‌وه‌ی به‌یعه‌تدان به ویلایه‌ته‌كه‌ی ئیمام عه‌لی و مه‌زهه‌به‌كه‌یان داده‌نێن.
PM:07:08:18/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 9616
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت