به‌وێنه... ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا منداڵێك له خنکان رزگار ده‌كات
وێستگه نیوز –
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله به 7 ده‌قه له‌هه‌وڵدان منداڵێك له خنكان رزگار ده‌كات.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، قاسم ئه‌لمه‌عموری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله له‌سه‌ر ره‌وتی حیكمه توانی منداڵێك له مردن رزگار ده‌كات.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه منداڵه‌كه له‌گوندی عه‌نبه‌گی سنووری دیاله ده‌كه‌وێته ناو مه‌نهۆڵێكه‌وه كه چوار مه‌تر قوڵ بووه".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه كچه‌كه ماوه‌ی پێنج ده‌قیقه له ئاوه‌كه‌دا ماوه‌ته‌وه و دوای هه‌واڵێكی زۆر توانراوه كچه‌كه ده‌ربهێندرێت.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "كاتێك كچه‌كه له مه‌نهۆڵه‌كه ده‌رهێنراوه، كه‌سوكاره‌كه‌ی پێیانوابووه كه گیانی له‌ده‌ست داوه، به‌ڵام قاسم ئه‌لمه‌عموری ماوه‌ی 7 ده‌قیقه زیاتر هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردی بۆ ده‌كات و دواجار رزگاری ده‌كات، پاشان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌كرێت".
PM:05:46:18/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 4000
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت