به‌غدا بڕیارێكی له‌ باره‌ی تابلۆی ئۆتۆمبێلی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ده‌ركرد


وێستگه‌ نیوز ـ
بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی بەغدا بڕیارێكی نوێی لەبارەی تابلۆی ئۆتۆمبێلی شارەكانی ھەرێمی كوردستانه‌وه‌ ده‌ركرد، كه‌ بەپێی بڕیارەكە لەمەودوا ھاوڵاتیانی شارەكانی دیكەی عیراق، ئۆتۆمبێلەكەیان كە تابلۆی شارەكانی ھەرێمی كوردستان بێت ناتوانن بیگۆڕن بۆ تابلۆی شارەكانی دیكەی عیراق.

عەمید عەمار وەلید، بەڕێوبەری راگەیاندنی هاتوچۆی بەغدا بە میدیاكانی نزیك له‌ پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاندووه‌: ئەو بڕیارە لەچوارچێوەی بڕیاری ژمارە 68 دایە، بۆ گۆڕینی خاوەندارییەتی ئۆتۆمبێل، جاران بە وەكالە ئەو ھاوڵاتیانەی لە ھەرێمی كوردستان دەژیان دەیانتوانی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانیان لە شارەكانی ھەرێمی كوردستانەوە بگۆڕن بۆ تابلۆی شارەكانی دیكەی عیراق، بەڵام ھەندێك كێشەی یاسایی و ئەمنی دروست دەكرد، بۆیە بڕیاردرا كە لە ھەرێمی كوردستان ئەو ئۆتۆمبێلانە بەناوی خۆیان بكەن، نەك ئەو مامەڵانە لە بەغدا بكرێن، ئێستا مامەڵەی گۆڕینی تابلۆ لە بەغدا راگیراوە بەھۆی ئەو قەرەباڵغیەی لە بەڕێوەبەرایەی ھاتوچۆی بەغدا ھەیە.

ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌، "ئێمە لاریمان نییە لەوەی ھەر ھاوڵاتییەك خەڵكی بەغدا و بەسرا و شارەكانی دیكەی عیراق بێت و بچن لە ھەرێمی كوردستان ئۆتۆمبێل بەناوی خۆیان بكەن، بەڵكو ئێمە كێشەمان لەگەڵ گواستنەوە و گۆڕینی تابلۆ ھەیە لە شارەكانی ھەرێمی كوردستانەوە بۆ بەغدا".

جیاواز له‌ شاره‌كانی دیكه‌ی عیراق، تابلۆی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌) له‌ قه‌باره‌و فۆنتا گه‌وره‌ترن، له‌كاتێكدا تابلۆی شاره‌كانی دیكه‌ی عیراق باریكن.

هــ. ر


PM:02:44:18/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 15748 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو