رۆژی فرۆشتنی تابلۆی ئۆتۆمبێلی پارێزگای هەڵەبجە دیاریكرا

‌تابلۆی ژمارەیەکی هەڵەبجە

وێستگه‌ نیوز ـ هه‌ستیار
لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلولی داهاتوو ژمارەی تابلۆی ئۆتۆمبێلی پارێزگای هەڵەبجە لە زیادكردنێكی ئاشكرادا دەفرۆشرێت، كه‌له‌ ژماره‌یه‌ یه‌ك تا ژماره‌ نۆ ده‌ستپێده‌كات.


كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: رۆژی 16ی ئەیلولی داهاتوو دیاریكراوە بۆ فرۆشتنی تابلۆی ئۆتۆمبێلی پارێزگای هەڵەبجە كە لە قۆناغی یەكەمدا لە ژمارە یه‌ك تا ژمارە نۆیە و لە زیادكردنێكی ئاشكرادا لە هۆڵی بۆنەكانی هەڵەبجە دەفرۆشرێت.

كاوه‌ عه‌لی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: لە رۆژی 27ی ئەم مانگە تا 15ی ئەیلول هەركەسێك خوازیاری ئەوەبێت لەو زیادكردنە ئاشكرایەدا بەشداری بكات، پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە بكات و 20٪ی پێشەكی ئەو پارەیەی بۆ تابلۆكان خەمڵێنراوە وەك گرەنتی دایبنێت، هاوكات تابلۆی ژمارە یەك بە ملیارێك دینار خەمڵێنراوە، ژمارە دوو تا ژمارە نۆ هەر تابلۆیەك بە 600 ملیۆن دینار خەمڵێنراوە، نابێت تابلۆكان لەو نرخەی خەمڵێنراوە بە كەمتر بفرۆشرێت.


AM:11:22:23/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 3724 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو