بانكی كهلارو شێروانه رۆژی هه‌ینی و شه‌ممه ده‌وام ده‌كه‌ن
بۆ دابەشکردنی مووچە دوو بانک هەینی و شەممە دەوام دەکەن
وێستگه نیوز ـ
قایمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار رایگه‌یاند، له پێناو دابه‌شكردنی مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، بانكی كهلارو شێروانه هه‌ردوو رۆژی هه‌ینی و شه‌ممه كه پشووی فه‌رمین له فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت ده‌وام ده‌كه‌ن.
له ئاگادارییه‌كی قایمقامیه‌تی كه‌لاردا هاتووه: له پێناو ئه‌وه‌ی مووچه به‌سه‌ر كه‌سوكاری ئه‌نفال و شه‌هیدان دابه‌شبكرێت هه‌ردوو بانكی كه‌لار و شێروانه رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌ش ده‌وام ده‌كه‌ن.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ده‌وامكردنی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و بانكانه له‌م كاته‌دا كه پشووه جێگای ستایشن و ئه‌ركێكی گه‌وره به جێ ده‌گه‌یه‌نن له خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری قوربانیان و شه‌هیدان.
هــ. ر
PM:01:24:08/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 6764
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت