بانکی رافیدەین پێدانی قەرزی فەرمانبەرانی بۆ 25 ملیۆن دینار زیاد کرد

‌بانکی رافیدەین پێدانی قەرزی فەرمانبەرانی بۆ 25 ملیۆن دینار زیاد کرد

وێستگه‌ نیوز ـ
بانکی رافیدەین زیادکردنی پێدانی قەرز بە فەرمانبەرانی عیراق بۆ بڕی 25 ملیۆن دینار زیاد دەکات و ئه‌وه‌شی ئاشکرا کردووە، پێدانی قەرزەکە ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە کە خاوەنی ماستەر کارتن.


بەگوێرەی راگەیەنراوەكەی بانكی رافیدەین، بڕیاردراوە ئەو فەرمانبەرانەی عیراق كە مووچەكانیان لەلایەن بانكەكەوە دابەشدەكرێت و خاوەنی (ماستەر كارت)ن، قەرزەكانیان بۆ 25 ملیۆن دینار زیاد بكات.

ئەوەشی روونكردوه‌تەوە، ئەو فەرمانبەرانەی كە مەرجەكانیان تیادایە، دەتوانن سەردانی لقەکانی بانكی رافیدەین بكەن و مامەڵەی وەرگرتنی ئەو قەرزە ئەنجام بدەن.

هــ. ر


AM:08:47:25/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 17248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو