هەدەپە ئاکەپەی بانگ کردووەتە ئامەد بۆ گفتگۆی ئاشتی
لۆگۆی هەدەپە و ئاکەپە
وێستگە نیوز-
پارتی دیموکراتی گەلان بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ
بەدیهێنانەوەی پۆسەی ئاشتی لەنێوان کورد و تورکیادا.
ئەمڕۆ دوشەممە 22ی تەمموزی2019 لە ئامەدی باکووری
کوردستاندا میتینگی پرۆسەی ئاشتی لە ژێر ناوی "لە دژی شەڕ؛ چارەسەری
دیموکراتیک" بەڕێوەدەچێت و هەدەپە داوای لە بەرپرسانی ئاکپارتی کردووە تاوەکو
بەشداربن لە میتینگەکەدا و تێیدا تاوتوێ چۆنییەتی دەستەبەرکردنی ئاشتی بکەن لە
تورکیا و باکووری کوردستان.
ئەو میتینگە بە بەشداریی بەرپرسانی هەدەپە و ئاکپارتیش
بەڕێوەدەچێت.
هەدەپە هەوڵدەدات جارێکی تر ئامەدی باکووری کوردستان
بکاتە سەکۆی داواکاریی ئاشتی و دەستپێکردنەوەی پرسی چارەسەری.
دوای ئەمەش چاوەکان لەسەر سەرکردایەتیی ئاکپارتی دەبن و
وەڵامی ئاکپارتی بۆ دەستپێکردنەوەی پرسی چارەسەری لە تورکیادا گرنگیی خۆی دەبێت.
هــ. ب
PM:02:56:22/07/2019
ئهم بابهته 2116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت