پاسێکی گەشتیاری لە شارۆچکەی باسرمە سووتا
پاسەکە لە بەغداوە هاتووە
وێستگه نیوز ـ
پاسێکی گەشتیاری كه‌له شاری به‌غداوه هاتبوو لە شارۆچکەی باسرمە سووتا، به‌ڵام زیانی گیانی به‌دواوه نه‌بووه.
شێروان شەمزین، ئەفسەری بەرگریی شارستانی رایگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ لەسەر رێگەی هامڵتۆن لە سنووری شارۆچکەی باسرمە پاسێکی گەشتیاری کە لە بەغداوە گەشتیاری هێنابوو بەتەواوی سووتا.
ئەفسەرەکەی بەرگریی شارستانی باسرمە باسی لەوەشکردووه، پاسەکە 48 کەسی تێدابوو، بەڵام هیچ کەسێک زیانی پێنەگەیشتووە.
وه‌ك ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی به‌رگری شارستانی بۆ میدیاكانی نزیك له پارتی ئاماژه‌ی پێداوه، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە کە ئاگرەکە بەهۆی کێشەی تەکنیکی ناو ئۆتۆمبێلەکەوە دروستبووە.
هــ. ر
PM:08:09:12/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2728
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت