به‌ندكراوێكی كورد له به‌ندیخانه‌ی ئورمیه گیانی له ده‌ستدا
11 بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گیانیان لە دەست داوە
وێستگه نیوز ـ
بەندکراوێکی بەندیخانەی ئورمیە بە هۆی جەڵتەی دڵه و پێڕانەگیشتنی پزیشکی لەلایه‌ن بەرپرسانی بەندیخانەوە گیانی لە دەست دا.
رێکخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه: رۆژی دووشەممە 8ی ته‌مموزی 2019، بەندکراوێکی كورد بە ناوی ئەشکان مێهریوەش لە بەندیخانەی ئورمیە بە هۆی جەڵتەی دڵ و پێڕانەگیشتنی پزیشکی و خراپ بوونی ئامێری شۆکی دڵ لە دەرمانگای بەندیخانە، گیانی لە دەست داوە.
ئەشکان مێهریوەش بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبه‌ره‌كانه‌وه دەستبەسەر و لە بەندی 15ی بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە راگیرابوو.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی 11 مانگی رابردوودا 11 بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گیانیان لە دەست داوە.
هــ. ر
PM:05:18:12/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 3240
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت