رێواز فایه‌ق بە 72 دەنگ بوو به‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان

‌رێواز فایه‌ق

وێستگه‌ نیوز ـ

رێواز فایه‌ق، كاندیدی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ ده‌نگی 72 په‌رله‌مانتاران بوو به‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان و له‌ به‌رانبه‌ردا شادی نه‌وزاد، په‌رله‌مانتاری نه‌وه‌ی نوێ 16 ده‌نگی به‌ ده‌ستهێنا.

پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان بەدەنگدانی نهێنی ئەنجامدراو رێواز فایەق، كاندیدی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بە 72 ده‌نگی پەرلەمانتاران بەسەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بۆ خولی پێنجەم هەڵبژێردرا.

لەبەرامبەریشدا شادی نه‌وزاد په‌رله‌مانتاری نەوەی نوێ 16 دەنگی پەرلەمانتارانی بەدەستهێناو نۆ دەنگیش پوچەڵكرایەوە.

پڕۆفایلی رێواز فایەق:

ناو: رێواز فایەق حسێن

باری خێزانی: خێزاندار

شوێن و مێژووی لەدایكبوون: 1/1/1977 – پێباز – كەلار - سلێمانی

ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

كاروشارەزایی:

ئاستی خوێندن ‌و پسپۆڕییەكەی: دكتۆرا لە یاسای تایبەت/ پسپۆڕی مەدەنی ‌و یاسای وەبەرهێنان

ئەندامییەتیی لە لیژنەكان:

- لیژنەی پیشەسازی و وزە وسەرچاوە سروشتیەكان

- لیژنەی كاروباری یاسایی

لایەنی سیاسی: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.

پوختەیەك لە پۆست و كارەكانی پێشوو

1. لێكۆڵەری دادی لە دادگای دەربەندیخان

2. بەرپرسی بەشی یاسایی لە پەیمانگەی تەكنیكیی سلێمانی

3. مامۆستای زانكۆ لە زانكۆی پۆلیتیكی سلێمانی

4. ئەندامی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان

5. رۆژی 11ی تەموزی 2019 بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران بەسەرۆكی پەرلەمانی كوردستان هەڵبژێردرا.

هــ. ر


PM:12:11:11/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 3128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو