سه‌نته‌ری میترۆ ئیدانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كردن له رۆژنامه‌نووسێك ده‌كات
وێستگه نیوز ـ
سەنتەری میترۆ داوا لە ده‌زگا ئەمنییەكان ده‌كات ژیانی رۆژنامه‌نووس زانكۆ بورهان بپارێزن و داواكاری گشتیش داوا دژی هه‌ڕه‌شه‌كار بجوڵێنێت.
ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی 5ی ته‌موزی 2019، به‌هۆی ئاماده‌كردنی راپۆرتێك له‌سه‌ر قاسم ئاغای كۆیه، له‌لایه‌ن پاسه‌وانی یه‌كێك له سه‌رۆك فه‌وجی خه‌فیفه‌ی سه‌رده‌می رژێم هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن و دوژمنایه‌تی له رۆژنامه‌نووس زانكۆ بورهان ده‌كرێت.
زانكۆ بورهان، رۆژنامه‌نووس به میترۆی وت: "له ئه‌كاونت و په‌یجی تایبه‌تی خۆم له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ریكلامێكی چه‌ند خوله‌كیم داناوه سه‌باره‌ت به راپۆرتێك له‌سه‌ر (قاسم ئاغای كۆیه) كه باس له رۆژانی جاشایه‌تی ده‌كات و له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا له په‌یجی تایبه‌تی (نووسه‌ر) بڵاو ده‌بێته‌وه".
وتیشی: " ئێواره‌ی دوێنێ 5ته‌موزی 2019، كاتژمێر 7:31 خوله‌ك، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، (فارس قاسم تاهیر مسته‌فا) كوڕی قاسم ئاغای كۆیه نامه‌ی بۆ ناردم و دواتر ته‌له‌فۆنی بۆكردم و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌كرد كه ئه‌و راپۆرته بڵاو بكه‌مه‌وه ده‌بێته دوژمنایه‌تی".
زانكۆ بورهان ئاشكراشیكرد كه، "چه‌ند كه‌سێك وه‌ك نه‌وه‌ی قاسم ئاغا خۆیان ناساندووه و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له خۆم و كه‌سوكارم ده‌كه‌ن، بۆیه هه‌ر دوێنێ شه‌و له بنكه‌ی پۆلیسی شاره‌زور سكاڵای یاسایم له‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی قاسم ئاغا تۆماركردووه".
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نووسان داوا لەلایەنە ئەمنییەكان ده‌كات: "ژیانی رۆژنامه‌نووس زانكۆ بورهان بپارێزن و داواكاری گشیش داوا دژی هه‌ڕه‌شه‌كار بجوڵێنێت".
داواش له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و دادگا ده‌كات "به‌زوزترین كات سكاڵای ئه‌و رۆژنامه‌نووسه رێكاره یاساییه‌كانی ته‌واو بكرێت و ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكردووه بدرێته دادگا و به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت".
سه‌نته‌ری میترۆ له ئابی 2009 به هه‌وڵی كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌نوس و به‌رگریكاری مافی مرۆڤه‌وه، به هاوكاری رێكخراوی په‌یمانگای رۆژنامه‌نووسانی جه‌نگ و ئاشتی دامه‌زاروه، به ئامانجی چاودێری ره‌وشی ئازادی رۆژنامه‌نووسی له هه‌رێمی كوردستانی عیراق.
هــ. ر
PM:01:42:06/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 3268
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت