ئەنجومەنی سەربازیی سودان و خۆپیشاندەران گەیشتنە ڕێککەوتن

‌وێنەی خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی سودان دژی ئەنجومەنی سەربازی سودان لە چەند رۆژی رابردودا

وێستگە نیوز-
ئەنجومەنی سەربازیی سودان کە دەسەڵاتی وڵاتەکەی بە دەستەوەیە و رکابەرەکانی کە خۆپیشاندەرانن، لەسەر چونیەتی دابەشکردنی پۆستەکان لە ماوەی دەسەڵاتی گواستراوە ڕێککەوتن.

ئەمڕۆ هەینی ئەنجومەنی سەربازی سودان رایگەیاند "دوای دوو ڕۆژ دانوستان لە نێوان نوێنەرانی ئەنجومەنی سەربازیی و هاوپەیمانی رکابەرانی دەسەڵات لە خەرتومی پایەتەخت، هەردوولا ڕێککەوتوون لەسەر پێکهێنانی "ئەنجومەنی دەسەڵات" کە کەسانێک لە هەردوولا ئەندامی بن بۆ ماوەی سێ ساڵ یان زیاتر وڵات بەڕێوە ببات".

دانوستانانەکە، بە چاودێریی یەکێتی ئەفریقا ئەنجامدرا و سەرئەنجام هەردوولا ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی دەوڵەتێک لە تەکنۆکراتەکان لەم ماوەیەدا دەسەڵات بە دەستەوە بگرێت و ئەرکەکانی جێبەجێی بکات و توندوتیژییەکانی دوای کەوتنی عومەر بەشیر بە شێوەیەکی ڕوون تاووتوێ بکات.

دوای ڕاگەیاندنی ئەم ڕێککەوتنە گروپێک لە گەنجان هاتنە سەر شەقامەکانی خارتوم و ڕێپێوانی شادییان ئەنجامدا و دروشمی "یەکێتی گەل لە ئەنجامدا شاخی زۆرداریی شکاند" وتەوە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی ١١ی نیسانی ئەمساڵدا دوای چەندین هەفتە خۆپێشاندان و ناڕازییەتی، بەفشاری هێزە چەکدارەکانی سودان عومەر بەشیر، سەرۆکی پێشوی سودان لەسەر کار لابرا و تا ئێستا لە زیندان دایە، دەسەڵاتی سودانیش لەلایەن ئەنجومەنی سەربازیی سودانەوە بەڕێوەدەبرێت.
هــ. ب


PM:03:13:05/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 3236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو