سه‌رۆك كۆماری عیراق: پێویسته‌ دۆسیه‌ی به‌ڕێوه‌بردن به‌ وه‌كاله‌ت یه‌كلا بكرێته‌وه‌

‌نوری مالیکی و د.بەرهەم ساڵح

وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆك كۆماری عیراق داوایكرد په‌له‌ بكرێت له‌ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی به‌ڕێوه‌بردن به‌ وه‌كاله‌ت له‌ وڵات به‌جۆرێك ره‌چاوی هاوسه‌نگیی نیشتمانی بكرێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 1ی ته‌مموزی 2019، د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق لە شاری بەغدا، چاوی به‌ نوری مالیكی،  سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا كه‌وت.

به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیراق، له‌ دیداری نێوانیاندا باس لە بارو دۆخی ئەمنی و سیاسیی عیراق كراوه‌ و ھاوکات جه‌ختكراوه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی په‌له‌ بكرێت لە ھەڵبژاردنی کەسانی بەتوانا و دەستپاک کرایەوە بۆ بەڕێوەبردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت و یەکلایکردنەوەی دۆسێی بەڕێوەبردنی بەوەکالەت بە جۆرێک کە ڕەچاوی ھاوسەنگی نیشتمانی تێدا بکرێت.

ھەر لە دیدارەکەدا، باس لە سیاسەتی عیراق لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و ناوچەکە و جیھان کرا و جەخت لە پێویستی پەیوەندییەکی ھاوسەنگ کرایەوە کە لەگەڵ بەرژەوەندی باڵای نیشتمانیدا یەکبگرێتەوە. 

لەکۆتایی دیدارەکەدا، سەرۆک کۆماری عیراق و نوری مالیکی تاوتوێی دوا پێشھات و ھەڵویستی عیراقیان سەبارەت بە قەیرانەکانی ناوچەکە كرد. 


PM:08:25:01/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 848 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت