سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش: پشتیوانی له‌ ئیمامئۆغڵو ده‌كه‌ین

‌سەڵاحەدین دەمیرتاش

وێستگه‌ نیوز ـ
هاوسەرۆکی‌ پیشووی‌ پارتی‌ دیموکراتی‌ گەلان هەدەپە رایگەیاند، "باوەڕمان بەوە هەیە کە پێویستە پشتیوانی لە ئیمامئۆغڵو بکەین، لەبەرئەوەی هەموومان بەیەکەوە جوانین".


سەڵاحەدین دەمیرتاش، لە تویتێکدا لە تۆڕی‌ کۆمەڵایەتی‌ تویتەر ئاماژەی‌ بەوەکردووە، "بە دەرکردنی هەدەپە هیچ شتێک بە تەواوی جوان نابێت، تاکەکانیش با تێبگەن لەوەی کە جوانییەتی بە زۆریش نابێت".

هاوکات لە تویتێکی‌ دیکەدا رایگەیاندووە، "مرۆڤە جوانەکانی‌ ئیستەنبوڵ، جۆراوجۆری‌ تاکەکانی‌ بۆ دوژماندارییەتی‌ و پەرتەوازەیی و رق و تۆڵەسەندنەوە و شەڕی‌ نێوان کەسایەتییەکان نییە، بەڵکو بۆ داهاتووی‌ رۆشنی‌ منداڵەکانمانە".  

ئەو وتەی‌ دەمیرتاش لەکاتێکدایە سەزای تەمەللی، ھاوسەرۆکی گشتی ھەدەپە لەبارەی ھەڵبژاردنی گەورەشارەوانی ئیستانبوڵ رایگەیاند، "ئەمڕۆ لە بەرامبەر ھێڵی ئاک پارتی-مەھەپە، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو ھەیە، ھەربۆیە دەچین و دەنگ بە ئیمامئۆغڵو دەدەین".

بڕیارە لەم مانگەدا هەڵبژاردنی ئیستەنبوڵ دووبارە بکرێتەوە و کە هەریەکە لە بیناڵی یڵدرم و ئەکرەم ئیمامئۆغڵۆ کێبڕکێ دەکەن.

هــ. ر


PM:03:44:18/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 1876 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو